بلوگرانا له راپۆرتی دارایی ساڵانه‌ی خۆیدا داهاتی 1 ساڵی رابردووی ئاشكراكرد
پێش ده‌ستپێکی وه‌رزی نوێ بلوگرانا ئاشکرایکرد داهاتی ساڵی رابردوویان ٦٧٩ ملیۆن یۆرۆ بووه . ئه‌مه‌ش یه‌که‌مجاره له مێژووی پاڵه‌وانه‌که‌ی لالیگادا ده‌گاته ئه‌و بڕه. وه پاش لادانی باج و خه‌رجییه‌کان ئه‌و یانه‌یه ٢٩ ملیۆن یۆرۆی قازانج کردووه.
هه‌رچه‌نده بڕی قازانجکراو به‌پێی گریمانه‌ی ئه‌وه دانراوه پارچه زه‌وی “کان ریگاڵت” که موڵکی بارسێلۆنایه و بۆ فرۆشتن دانراوه ، بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆیان بۆ بکات.
له راپۆرته‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه که سه‌رجه‌م پلانه‌کانیان به باشی ده‌چێته پێش بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌که‌یان و گه‌یشتن به یه‌ک ملیار داهات له ساڵی ٢٠١٠ دا . نوێنه‌ره‌که‌ی کاتا‌لۆنیا ئاشکراشیکرد گرێبه‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای قه‌ته‌ڕ ئێروه‌یس بۆ سالێک درێژده‌کاته‌وه.
hamataqana
