ریبێری: هەست بە متمانەیەكی گەورە دەكەم لە ژێر چاودێریی كارلۆ ئەنچیلۆتیدا
ئەو یاریزانە 33 ساڵانە، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەردەوام و پچڕپچڕ پێكان هاتووەتە رێی و بەو هۆیەوە لە سێ وەرزی رابردوودا بەشداریی 50 یاریی كردووە، بەڵام لە سێ یاریی ئامادەكاریدا لەژێر سەرپەرشتیی ئەنچیلۆتیدا، بە شێوەی سەرەكی بەشداریی كردووە و دوو گۆڵی تۆمار كردووە.
سەرەڕای ئەوەی وەرزی رابردوو هەریەك لە یاریزانان دۆگلاس كۆستا و كۆمان كە لە هەمان شوێنی ریبێری یاری دەكەن، بەهرەی كانییان زیاتر هەڵدەكشان، بەڵام ریبێری چاوی لەوەیە بە شێوەی سەرەكی بەشداریی یارییەكانی یانە باڤارییەكە بكات.
لەو رووەوە ریبێری دەڵێت: من باشترم و هەست بە ئازادیی زیاتر دەكەم، ئەنچیلۆتی بۆ بایرن دیارییەك بوو، لەو كاتەوەی هاتووەتە ئێرە هەست بە متمانەیەكی گەورە دەكەم، ئەو راهێنەرێكی ناوازەیە و من پێویستم بە كەسی وەك ئەو و یۆپ هاینكس یان ئۆتمار هێتسفێڵدە، من بۆ دەرخستنی توانای خۆم پێویستم بەو متمانەیەیە و خاڵی بەهێزم بقۆزێتەوە.
وتیشی: هەموو شتێك دەكەوێتە سەر متمانە و رێزگرتن و نزیكبوونەوە لە یاریزانان، بەو جۆرە یاریزان 150%ـی توانای دەخاتە گەڕ، دەتوانین لەژێر سەرپەرشتیی ئەنچیلۆتی دەستكەوتی گەورە بە دەست بهێنین.
hamataqana
