خانمە پیرەکە چاوی لە لاوێکی بەرازیلیە
یانەی خانمە پیرەکە بۆ وەرزی نوێ خولی ئیتالیی لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی پێکھاتەیەکی بەھێز بۆ چوونە نێو کێبرکێیەکان درووست بکات و ئەلیگری ڕاھێنەریش چاوی لەسەر چەندین یاریزانە بۆ ئەوەی بیان گوازێتەوە ریزی یانەی یۆڤی ، لە ئێستاشدا یانەکە لە ھەوڵی ئەوەیە یاریزانی بەرازیلی و یانەی سانتۆسی ئەو وڵاتە گابریل باربۆسا لە ھاوینی ئەمساڵ بھێنێتە ریزی تیپەکەی ، بە پێی ھەواڵەکانی رۆژنامەکانی وڵاتی ئیتالیاش ئەم یاریزانە ئامادەیە پەیوەندی بە یانەی خانمە پیرەکە بکات بەرامبەر بە ٢٠ملیۆن یۆرۆ ئەم یاریزانە خاوەن بەھرەیەکی زۆرە و یەکێکە لە یاریزانە بەتواناکانی ئەو ولاتە بۆیە چەندین یانە چاویان لەسەر ئەم یاریزانەیە.
کارزان کانەبی
