ئۆبامینگ جگە لە ریال بۆ ھیچ یانەیەکی تر یاری ناکات

ئۆبامینگ جگە لە ریال بۆ ھیچ یانەیەکی تر یاری ناکات
ئۆبامینگ جگە لە ریال بۆ ھیچ یانەیەکی تر یاری ناکات
ھێرشبەری یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانی و ھەڵبژاردەی گابۆنی ئەفریقی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا عەشقێکی سەرشێتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییە و ھەمیشە لە نێو دڵی یەتی ئەم یانەیە بۆیە ئەوەی ئاشکرا کردووە ئەگەر ریزی یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانی جێ بھێلێت جگە لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ ھیچ یانەیەکی تر یاری ناکات، ھەرچەندە پیپ گواردیۆلا ھیوای زۆری ھەیە ئەم یاریزانە لە ژێر سەرپەرشتی ئەو یاریی بکات، ئۆبامینگ بۆ رۆژنامەی مارکا ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ئەگەر لە یانەی دۆرتمۆند بڕوات دەچێتە ریزی یانەی مێرەنگی زۆریش ئەم یانەیەم خۆش دەوێت بیر لە ھیچ یانەیەکی تر ناکەمەوە ، بەڵام ئێستا لە یانەی مێرەنگی زۆر خۆشحاڵ و ئاسودەم ئەم یاریزانە ٢٧ساڵیە لە وەرزی ڕابردوو ٢٥گۆڵی بۆ تیپەکەی گۆل کارێکی بەتوانای خولی ئەڵمانی ھەژماردەکرێت لە دوای لیڤان دۆڤسکی دێت کە ئەو تەنیا ٣٠گۆڵی تۆمارکردبوو ، ئۆبامینگ بۆتە مانشێتی زۆربەی راگەیاندنەکان بەڵام تاکو ئێستا بەفەرمی ئەوەی ئاشکرا نەکردووە کە بیر لە جێھێشتنی یانە زەرد پۆشەکەی ئەڵمانیا بکاتەوە.
کارزان کانەبی
Top