ئەردە تۆران لە تورکیا داوا کراوە
تۆران یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ھەڵبژاردەی تورکیا لەلایەن یانەی بیشکتاشی تورکیەوە داوا کراوە بۆ ئەوەی جارێکی تر بگەرێتەوە خولی نێو خۆی وڵاتەکەی ، رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ئەم ئەستێرەیە تورکییە و یاریزانی یانەی بارسا بیری لەوە کردۆتەوە بۆ ئەوەی بگەرێتەوە وولاتەکەی و لە خولی تورکیا درێژە بە کاروانی وەرزشیی خۆی بدات،ھەر چەندە پیشووتر ئەردە بە بڕی ٣٤ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئەتلەنتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە یانە کەتالۆنیەکەوە کردووە کە ئەوکات ئاستی بەرزی ھەبووە ، لەگەڵ مۆرکردنی گرێبەستی یانەی بارسا لەگەڵ ئەندریە گومیز ئەردە ئەوەی بۆ روون بۆتەوەکەوا چانسی یاری کردنی لەگەل یانەی بارسا ڕەنگە تەنیا لەسەر ھێلی یەدەگ بێت ئەوەش لای ئەوە مایەی تورە بوونە بۆیە یانەیەکی تر بدۆزیتەوە باشترە و گەڕانەوەی دینیس شواریزیش لە یانەی ڤیاریال زیاتر ئەردەی بێ ھیوا کردووە لە یانە کەتالۆنیەکە بۆیە لە ئایندەیەکی زۆر نزیک ئەم یاریزانە ریزی یانەی بلوگرانا بە یەکجاری جێ دەھێلی خەونەکەی لەگەڵ یانەیەکی تر تەواو دەکات، ھەرچەندە پێشووتریش ھەریەک لە یانەکانی ئەرسناڵ و چێلسی ئینگلیزی ھەوڵی زۆریاندا بۆ ھینانی ئەم یاریزانە ، بەڵام تاکو ئێستا ئەردە ھیچ شتێکی لەبارەی ئایندەی خۆیەوە ئاشکرا نەکردووە بۆ میدیاکان.
کارزان کانەبی
