پۆل پۆگبا لە لایەن ئیبراهیمۆڤیچەوە گاڵتە بە نرخەكەی دەكرێت
ئیبڕا لە لێدوانێکی گاڵتە ئامێزدا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت “هەواڵی زۆرم سەبارەت بە هاتنی پۆگبا بۆ مانچێستەر یۆنایتد بیستووە، دەلێن گرێبەستەکەی زۆر گرانبەها دەبێت، بەلام کێشە نابێت، لەبەر ئەوەی دەکرێت یانەکە بەو پارەیەی لە فرۆشتنی درێسە تازەکەی من دەستی دەکەوێت، پۆگبای پێ بکڕێت” !.
جێی سەرنجە، پەیوەندی نێوان هەردوو یاریزان سوڵتان ئیبڕا و پۆگبا زۆر خۆشە و بەم دواییە هەردووکیان لەشاری مەیامی ئەمەریکا لە خوانێک بەیەکەوە نانیان خوارد و گاڵتەی زۆریشیان بەیەکەوە کردبوو.
hamataqana
