بەرپرسانی ئینتەر میلان: بە ھیچ شێوەیەك دەستبەرداری ئیکاردی نابین

بەرپرسانی ئینتەر میلان: بە ھیچ شێوەیەك دەستبەرداری ئیکاردی نابین
بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا رەتیدەکەنەوە، دەستبەرداری مائورۆ ئیکاردی ھێرشبەری ئارجانتینی یانەکەیان ببن.

رۆژنامەی “Gazetta dello sport”ـی ئیتاڵیا ئاشکرای دەکات، ماوەی رابردوو بەرپرسانی ناپۆلی، بۆ شوێنگرتنەوەی گۆنزالۆ ھیگواینی ھێرشبەری ئارجانتینی یانەکەیان، لە کاتی چوونی بۆ یوڤێنتوس، دەیانەوێت ئیکاردی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام بەرپرسانی ئینتەر میلان ھەموو ئەو ھەواڵانە رەتدەکەنەوە و پێدەچێت ئیکاردی بە پێچەوانەی وەرزی رابردوو، بۆ وەرزی داھاتوو یەکێک بێت لە پلانە سەرەکیەکانی راھێنەری ئەو یانەیە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، نێراتزۆری بە جۆرێک ئامادەنیە دەستبەرداری ئیکاردی ببێت، ئەگەر گرێبەستێکی ٦٠ ملیۆن یۆرۆشیان پێشکەش بکرێت.


hamataqana
Top