رافائێل نادال مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی كرده‌وه
نادال كه‌خاوه‌نی چه‌ندین نازناوه له‌یاریی تێنسی سه‌رزه‌وی، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له عاشقانی و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن مۆزه‌خانه‌ی كرده‌وه‌و تیاید سه‌رجه‌م جامی پاڵه‌وانێتیه‌كانی تێدا نمایشكراوه كه له‌ژیانی وه‌رزشی بردویه‌تیه‌وه.
نادال سه‌باره‌ت به‌و مۆزه‌خانه‌یه وتی: زۆر دڵخۆشم به كردنه‌وه‌ی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه، ناوی ژیانی وه‌رزشیم لێناوه، ئه‌مه كارێكی ناوازه‌یه‌و شانازی پێوه ده‌كه‌م.
نادال له مۆزه‌خانه‌كه‌دا هه‌ر 14 نازناوی گراندسلامه‌كه‌ی و میدالی ئاڵتونی ئۆڵۆمپیادی نمایش كردووه.
hamataqana
