كۆڵۆ لیڤه‌رپوولی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی سێڵتیكی سكۆتلاندیەوە كرد
یانه‌ی سێڵتیكی سكۆتلاندی رایگه‌یاندووه كۆلۆ تۆرێ دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی به گرێبه‌ستێكی ئازاد بۆ ماوه‌ی ساڵێك په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌یانه‌وه ده‌كات، به‌مه‌ش یاریزانه 35 ساڵیه‌كه جارێكی دیكه له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی بریندان رۆجێرزی راهێنه‌ری پێشووی لیڤه‌رپوول ئێستای پاڵه‌وانی سكۆتلاندا یاریی ده‌كات.
تۆرێ 3 وه‌رز پارێزگاری له درێسی لیڤه‌رپوول كرد و له وه‌رزی رابردووش له 26 یاریی ئه‌و یانه‌یه به‌شداری كرد.
hamataqana
