لە لێدوانێكدا ڤاران ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە جێھێشتنی ریزەکانی یانەکەی دەکەن
ڤاران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەی فەرمی یانەکەی گووتی ماوەی رابردوو دەنگۆی زۆر بڵاوکرانەتەوە بریاروایە ریزەکانی ریال مەدرید جێبێلم، بەڵام ھەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستی و من دەمەوێت ماوەیەک دوور و درێژ لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بم.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا بەرگریکاری فرانسی، سەبارەت بە ھەوڵەکانی ھەریەک لە یانەکانی پاریس سانجێرمانی ووڵاتەکەی و مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا گووتی بە روونی پێان دەڵێم، ئیتر پێویست ناکات خۆیان ماندوو بکەن بۆ گواستنەوەی من.
hamataqana
