مان سیتی ئامادەكاری دەكات بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەگوێرۆ

مان سیتی ئامادەكاری دەكات بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەگوێرۆ
ڕۆژنامەکانی بەڕیتانیا ئاشکرایانکردوە بەڕێوەبەرەکانی یانەی مان سیتی ئینگلیزی دەیانەوێت گرێبەستی سێرجیۆ ئەگوێرۆی ‌هێرشبەریان نوێ بکەنەوە.

ڕۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، ئیدارەی مان سیتی دەیەوێت گرێبەستی ئەگوێرۆ تاکوو ساڵی 2020 نوێ بکەنەوەو مووچەکەشی هەفتانە بۆ 200 هەزار پاوەند بەرز بکەنەوە.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکرد، پێ دەچێت پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێی گرێبەستە نوێکەی ئەگوێرۆ ڕابگەێنرێت، سەرەرای ئەوەی ئەگوێرۆ لە ڕابردوودا چەندین جار توشی پێکان هاتووە، بەڵام پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مان سیتی متمانەی تەواوی پییەتی و بەهێرشبەری سەرەکی یاریی پێ دەکات.

سێرجێۆ ئەگوێرۆی تەمەن 28 ساڵ لە ساڵی 2011 لە یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە بە بڕی 35 ملیۆن پاوەند رووی لە مان سیتی کرد، لە 175 یاریی لە خولی نایابی ئینگلیزی 75 گۆڵی کردووە.


hamataqana
Top