زێدان لە لێدوانێكدا: هازارد لە لیستی بژاردەكاندایە بۆ مێركاتۆی هاوینەدا

زێدان لە لێدوانێكدا: هازارد لە لیستی بژاردەكاندایە بۆ مێركاتۆی هاوینەدا
لە پرسیارێكی رۆژنامەنووسێكی ئیسپانیدا بۆ زینەدین زیدانی بەرێوبەری تیپی هونەری یانەی ریال مەدرید كە ئایە ئێوە هێشتا چاوەرێی ئیدین هازارد دەكەن كە ببێتە یاریزانی مێرنگی، لە وەڵامدا زیدان بە رۆژنامەنووسەكەی ووتوە بەڵێ لە بەرێوبردنی تیپەكەم ئارەزوو دەكەم كە ئیدین هازارد كە ئەستێرەی یانەی چێلسیە لە ناو تیپەكەم بیبینم و وە لە ئیستاشدا ئەو یاریزانە لە لیستی بژاردەكاندایە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵدا بكەین كە دەمەوێ بێتە تیپەكەم بۆ وەرزی داهاتوو، وە بە گوێرەی هەمان سەرچاوە ئەنجامدانی ئەم گرێبەستەش لە لایەن یانە مەلیكیەكەوە لەگەڵ ئەستێرەكەی یانەی بلوز لە مێركاتۆی هاوینەدا رەنگە ئاسان نەبێت بۆ مێرنگی چونكە لەوانەیە یانە لەندەنیەكە بە ئاسانی بەم داوایە رازی نەبێت، بەڵام یانە مەدریدیەكە دەیەوێ بە هەر چۆنێك بێت یانەی بلوز رازی بكات بۆ گواستنەوەی هازارد بۆ مێرنگی كە لە ئیستادا ئەو یاریزانە بە یەكێك لە باشتریەن یاریزانەكانی جیهان هەژمار دەكرێت، ئەم سوربونەی مێرنگیش لە دوای ئەوە دێت كە شكستیهینا لە كێبركێی گواستنەوەی ئەندریا گۆمێس لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بۆیە دەیەوێ بە ئەنجامدانی گرێبەستێكی گەورە تۆڵەی ئەم شكستەی بكاتەوە.


hamataqana
Top