ئۆبامیانگ: ئامادەم زەردەواڵەکان جێبهێڵم تەنیا بۆ مێرنگی

ئۆبامیانگ: ئامادەم زەردەواڵەکان جێبهێڵم تەنیا بۆ مێرنگی
پیێر ئۆبامیانگ، ئەستێرەی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند جارێکی دیکە ویستی خۆی بۆ یاریکردن لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێشاندا و رایگەیاندووە بەهیچ شێوەیەک یانەکەی بەجێناهێڵێت مەگەر بۆ ریال مەدرید نەبێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی زی دی ئێفی ئەڵمانی، هێرشبەرە گابۆنییەکە رایگەیاندووە تاکە یانە بەهۆیەوە دۆرتمۆند بەجێبهێڵم ریال مەدریدە، جگە لەمە من بیر لەهیچ یانەیەکی دیکە ناکەمەوە، بەڵام ئەمەش لەم کاتەدا روونادات.

لێدوانی ئۆبامیانگ لە کاتێکدایە کە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەستەوارەیەکی گەورەی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئامادەکردووە و پێپ گواردیۆلا داوای ئەو یاریزانەی کردووە.

پیێر ئۆبامیانگ ئاستێکی بەرز لەگەڵ زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا پێشکەشدەکات و گرێبەستەکەشی لەگەڵ دۆرتمۆند لە ساڵی 2020 کۆتایی دێت.


hamataqana
Top