مۆرینهۆ سورە لەسەر گواستنەوەی جەیمس رۆدریگێز

مۆرینهۆ سورە لەسەر گواستنەوەی جەیمس رۆدریگێز
خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری مانچێستەر یونایتد، واز لە یاریزانانی ریال مەدرید ناهێنێت و ئەمجارە داوای ئەستێرەیەکی دیکەی ئەو یانەیە دەکات.

بەهۆی ئەوەی لە وەرزی رابردوودا جەیمس رۆدریگێز لە زۆربەی یاریەکاندا بە شێوەیەکی سەرەکی لە پێکهاتەکەی زیدانی راهێنەری ریال مەدریددا یاری نەدەکرد، مۆو دەیەوێت ئەم هەلە بقۆزێتەوە و ئەو یاریزانە بباتە یانەکەی.

پێش جەیمس، راهێنەرە پۆرتوگالییەکە داوای چەند یاریزانێکی ئەو یانەیەی کردبوو، بەڵام دەستەی کارگێڕی ئامادە نەبوون دەستبەرداری هیچكام لەو یاریزانەکانی ببێت.

ئێستاش سپێشەڵ وەن بڕی 85 ملیۆنی خستووەتە سەر مێزی گفتوگۆکان و دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت لە وەرزی داهاتوودا جەیمس بکاتە سوورپۆش و بیگوازێتەوە قەڵای ئۆڵدترافۆرد.


hamataqana
Top