یەكێك لە رۆژنامه‌ كه‌تەلۆنیه‌كان لە لایەن سه‌رۆكى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدەوە بە درۆخرایەوە

یەكێك لە رۆژنامه‌ كه‌تەلۆنیه‌كان لە لایەن سه‌رۆكى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدەوە بە درۆخرایەوە
سه‌رۆكى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئه‌نریكى سیریزۆ ئه‌و پرو پاگه‌ندانه‌ى رۆژنامه‌ى مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى ره‌ت كرده‌وه‌ باسى له‌ رێكه‌وتنى نێوان یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ و یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى كردبوو له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى لۆچیانۆ فیتۆ بۆیاریگاى كامپ نوو به‌برى (22) ملیۆن یۆرۆ، له‌ هه‌مان كاتدا دووپاتى كردۆته‌وه‌ یانه‌كه‌ى هیچ گرێبه‌ستێكى یانه‌كه‌ى هه‌رێمى كه‌تالۆنیاى پێ نه‌گه‌یشتووه‌.

سیریزۆ ده‌ڵێت: فیتۆ تا ئێستا یاریزانى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌، هیچ شتێك له‌م باره‌یه‌وه‌ نیه‌ و هیچ گرێبه‌ستێكى به‌رشلۆنه‌مان پێ نه‌گه‌یشتووه‌، ئه‌و هه‌واڵه‌ى باسى رۆیشتنى ده‌كه‌ن بۆیانه‌ى به‌رشلۆنه‌ دووره‌ له‌ راستى، تا ئێستا كاتێكى زۆرمان له‌ پێشه‌ بۆئه‌وه‌ى شاره‌زایى ئاره‌زوه‌كانى ئه‌م یاریزانه‌ بین.

جێگه‌ى ئاماژه‌ بۆكردنه‌ دوێنێ راپۆرته‌ رۆژنامه‌كان ئاشكرایان كرد هه‌ردوو یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى فیتۆ بۆیانه‌ى بلوگرانه‌.


hamataqana
Top