پێشمەرگەی هەولێر گرێبەستی چەند یاریزانێكی نوێكردووە
پشتیوان رەشید بەرپرسی راگەیاندنی یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: بەفەرمی هەریەكە لە یاریزانان (گۆڵپارێز كاوە حەسۆ، عیماد ئەسعەد، رەوا یوسف، ئارام فەتاح، سامان عەیسی) گرێبەستیان لەگەڵ یانەكە نوێكردووە، وا بریارە سبەی دووشەممە گرێبەستی بەشی دووەمی یاریزانەكان نوێبكرێتەوە.
جێگەی باسە دلشاد مەعروف بەفەرمی بووە راهێنەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر و لە رۆژانی داهاتوو دەستەی راهێنەرانی تیپەكە ئاشكرا دەكرێت.
رێبین رەمزی
