بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانەكانی یانەی هەولێر، ئەمرۆ لێژنەی گرێبەستی یانەی هەولێر بەفەرمی لەگەڵ هەریەكە لە یاریزانەكان (رابەر خالید، هۆگر حوسێن، سیروان خدر، بەڵێن وشیار، صاڵح محەمەد) بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانەكان، لەم كۆبوونەوەیە یاریزانەكان پابەندی خۆیان بۆ یانەی هەولێر دووپاتكردووە و لەسەر زۆربەی خاڵەكان رێكەوتن و تەنیا لەسەر چەند خاڵێكی بچووك جیاوازی هەبوو، كە دەستەی كارگێری لە كۆبوونەوەی داهاتوو گفتوگوی لەسەر دەكات، بەفەرمی تەنیا یاریزان (ساڵح محەمەد) گرێبەستی لەگەڵ یانەكە بۆ سێ وەرزی داهاتووی خولی عێراق و كوردستان نوێكردووە.
جێگەی باسە ئەمە بەشی یەكەمی یاریزانەكان بوو و لێژنەكە لە بەرێزان مەحمود عەزیز جێگری سەرۆكی یانەی هەولێر و شۆرش عەباس و پتشیوان شەبیب ئەندامانی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر پێكهاتووە.
رێبین رەمزی