فینگەر بڕی (75) ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی تەرخان كردوە لە غەزێنەی یانەكەی بۆ دوو هێرشبەر

فینگەر بڕی (75) ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی تەرخان كردوە لە غەزێنەی یانەكەی بۆ دوو هێرشبەر
ئارسن ڤینگەری فەرەنسی و راهێنەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی بۆ گواستنەوەی دوو هێرشبەر دەرگای خەزێنەی یانەكەی كردەوە.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاوی كردەوە: ڤینگەر داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردووە بڕی (75) ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی تەرخان بكەن بۆ گواستنەوەی دوو هێرشبەر".

رۆژنامەكە روونیشی كردەوە: ڤینگەر داوای هەردوو یاریزان (ریاز موحریز) هێرشبەری یانەی لیستەر سیتی و (ئەلیكساندەر لاگازێتی) هێرشبەری یانەی لیۆنی فەرەنسی دەكات.

سەرچاوە ئینگلیزییەكە رونی كردۆتەوە: نرخی موحریز دەگاتە (35) ملیۆن یۆرۆ، هەروەها نرخی هەڵوەشاندنەوەی بۆندی لاگازێتی (40) ملیۆن یۆرۆیە.


hamataqana
Top