به فه‌رمی ... دۆن به‌شداریی یاریی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا ناكات
كریستیانۆ له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا كه‌مێك پێش ئێستا بڵاو كرایه‌وه، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه به‌هۆی ئازاری چۆكی ناتوانێت له یاریی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا ئاماده بێت.
كریستیانۆ دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی یۆرۆ، راسته‌وخۆ پشووه‌كانی له كه‌ناره‌كانی ئیبیزا ده‌ست پێكرد و دواتریش بۆ پورتوگال گه‌ڕایه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ فلۆرێنتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید كردووه و له‌سه‌ر كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌درید گفتووگۆمان كردووه.
كریس ده‌شڵێت: خه‌می پێكانه‌كه‌ی منتان نه‌بێت، من باشم، چونكه چامپیۆنز لیگ و جامی یۆرۆی 2016ـم به‌ده‌ستهێناوه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یاریی كۆتایی یۆرۆی 2016 زۆر به توندی له‌گه‌ڵ دیمیتری پایتی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا به‌ریه‌ك كه‌وت، به‌م هۆیه‌وه به‌سته‌ره‌كانی ئیسكی چۆكی بچڕا، پێشتریش پێشبینی ئه‌وه كراوه كه كریستیانۆ تا گه‌ڕی سێیه‌می وه‌رزی نوێی لالیگا نه‌گه‌ڕێته‌وه.
hamataqana
