ئارسێنال لەگەڵ هێرشبەرێكی لیستەرسیتی گەیشتە رێككەوتن
ئەمرۆ سەرچاوەکانی بریتانیا ئاشکرایان کردووە، دواجار بەرپرسانی ئارسێنال توانیان بگەنە رێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی یانەی لیستەر سیتی، بۆ دەستبەرداربوون لە گۆلکاری جەزاییری یانەکەیان، بۆیە وەرزی داھاتوو مەحرز لە ریزەکانی یانەی ئارسێنال بەردەوام دەبێت.
مەحرز دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی باش لە وەرزی رابردووی پریمەر لیگ، چەندین یانەی ناچار کردووە ھەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن، پێشبینی دەکرێت یاریزانی جەزاییری وەرزی داھاتوو لەگەڵ توچپ ھاوێژەکانی لەندەنی بەردەوام بێت.

hamataqana
