دێڤید مۆیس گەڕایەوە بۆ پریمەر لیگ

دێڤید مۆیس گەڕایەوە بۆ پریمەر لیگ
دێڤید مۆیس، راھێنەری پێشووی یانەکانی ئێڤەرتۆن و مانچێستەر یونایتد، وەکو جێگرەوەی سام ئالاردایس لە یانەی ساندەرلاند دەستنیشانکرا.

پێگەی ”BBC” بەریتانی ئاشکرای دەکات، پاش ئەوەی سام ئالاردایس وەکو راھێنەری ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا دەستنیشانکرا، بەرپرسانی ساندەرلان بۆ شوێنگرتنەوەی راھێنەری یانەکەیان چەند راھێنەرێکیان دەستنیشانکرد، بۆیە دواجار لەگەڵ دێڤید مۆیس گەیشتنە رێکەوتن.

مۆیس وەرزی رابردوو پاش ئەوەی لە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد دوورخرایەوە، لە ئیسپانیا پۆستی راھێنەرایەتی ریال سۆسیدادی گرتە دەستۆ و دوای یەک وەرز، ریزەکانی ئەو یانەیەی جێھێشت.



hamataqana
Top