نەفتی ناوەراست پلەی دووەمی ئاسیای بە دەستهێنا

نەفتی ناوەراست پلەی دووەمی ئاسیای بە دەستهێنا
ئەمرۆ شەممە لە تایلاند یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا لە یاری فۆتسال بەرێوەچوو، كاتێك نوێنەری عێراق یانەی نەفتی ناوەراست لە یاری كۆتایی رووبەرووی یانەی ناگۆیا ئۆشنزی ژاپۆنی بۆوە.
لەم یارییە یانە ژاپۆنیەكە توانی یارییەكە بە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا بباتەوە بە ئەنجامی (6-5) گۆڵ دوای ئەوەی كاتی یارییەكە بە ئەنجامی (4-4) گۆڵ تەواو بوو.
یانەی نەفتی ناوەراست بۆ یەكەم جارە دەگاتە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكی گەورەی ئاسیا لە یاری فۆتسال.
جێگەی باسە لە چەند ساڵی رابردوو یانەی نەفتی ناوراست بە تەواوی كۆنترۆلی خولی عێراق لەسەر ئاستی فۆتسال كردووە.
رێبین رەمزی
Top