یوفا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سزا دەدات

یوفا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سزا دەدات
بەپێی چەند راپۆرتێکی ڕۆژنامەکان، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) بە نیازە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یەک یاری سزا بدات لەسەر هەڵسوکەوتی ئەو یاریزانە لەم یارییەدا کە دوای پێکانەکەی ڕۆڵی ڕاهێنەری گێڕا.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانە، یوفا بڕیاری ڕاگرتنی کریستیانۆ بۆ یەک یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال تاوتوێ دەکات ئەویش وەکو سزایەک بۆ هەڵسوکەوتەکانی دۆن لە دوای چوونە دەرەوەی بەهۆی پێکانەوە، کاتێک شان بەشانی ڕاهێنەری پورتوگال ڕێنماییەکانی بە یاریزانانی هەڵبژاردەکەی دەدا.

کریستاینۆ ڕۆناڵدۆ، لە یاری کۆتایی بەرامبەر فەرنسا پاش چوونەدەرەوەی بەهۆی پێکانێکی سەخت، لەسەر هیڵ شان بەشانی ڕاهێنەر ڕێنماییەکانی بە یاریزانان دەدا و وەک ڕاهێنەرێک هەڵسو کەوتی دەکرد، لە کۆتاییشدا هەڵبژاردەکەی بە گۆڵێکی ئایدێر توانی جامەکە بە دەست بهێنێت.

hamataqana
Top