به‌ فه‌رمی ... لیڤه‌رپوول ڤیناڵدۆمی له‌ نیوكاسل یونایتده‌وه‌ هێنایە ریزه‌كانی

به‌ فه‌رمی ... لیڤه‌رپوول ڤیناڵدۆمی له‌ نیوكاسل یونایتده‌وه‌ هێنایە ریزه‌كانی
یانه‌ی لیڤه‌رپوول دووه‌م گرێبه‌ستی واژووكرد و جیۆرجینیۆ ڤینالدۆمی له‌ نیوكاسل یونایتده‌وه‌ گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی.

لیڤه‌رپوول به‌فه‌رمی ڤیناڵدۆمی ناوه‌ڕاستكاری هۆله‌ندی له‌ به‌رامبه‌ر 25 ملیۆن پاوه‌ند له‌ نیوكاسل یونایتده‌وه‌ برده‌ ریزه‌كانی و ئه‌و یاریزانه‌ هۆله‌ندییه‌ دڵخۆشی خۆی به‌ گواستنه‌وه‌ی بۆ ئانفێلد رۆد راگه‌یاند و پۆشینی درێسی لیڤه‌رپوولی به‌ شانازییه‌كی گه‌وره‌ وه‌سفكرد.

ڤیناڵدۆم درێسی ژماره‌ 5 ده‌پۆشێت و ئه‌و یاریزانه‌ به‌گوته‌ی خۆی له‌به‌ر گه‌وره‌یی ژماره‌كه‌ كه‌ پێشتر ستیڤن جیرارد ده‌یپۆشی، ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ بپۆشێت.


hamataqana
Top