70 ملیۆن یۆرۆ نرخی گواستنەوەی گۆمێسە بۆ بارسێلۆنا

70 ملیۆن یۆرۆ نرخی گواستنەوەی گۆمێسە بۆ بارسێلۆنا
یانەی بارسێلۆنا گەورەترین گرێبەستی فەرمی لەم وەرزەی گواستنەوەی یاریزاناندا ئەنجامدا و ئاندرێ گۆمێسی پۆرتوگالی لە یانەی ڤالێنسیاوە گواستەوە.

بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئاندرێ گۆمێسی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڤالێنسیا ئەنجامدا و بڕی گرێبەستەکەش بە 35 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێ، بەڵام چەند مەرجێک وادەکەن کە یانەی بارسێلۆنا نزیکەی 70 ملیۆن بەو یاریزانە بدات.

ئاندرێ گۆمێسی تەمەن 22 ساڵان پێشتر یاریزانی یانەی بێنفیکا بوو، دواتر بۆ ماوەی دوو وەرز یاری بۆ ڤالێنسیا کرد و ئێستاش دوای ململانێیەکی زۆری نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا لەسەر گواستنەوەی، یاریزانەکە یاریکردنی لە هەرێمی کەتەلۆنیا پەسەند کرد.

نرخی گواستنەوەی ئاندرێ بۆ بارسێلۆنا بە فەرمی 35 ملیۆنە، بەڵام لە ماوەی سێ ساڵی دهاتوودا لەئەگەری گەیشتنی بارسا بە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبێ 20 ملیۆنی دیکە بداتە ڤالێنسیا، لەئەگەی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگیش ئەوا 15 ملیۆنی دیکە دەبێ بدرێتە شەمشەمەکوێرەکان و بەمەش نرخی یاریزانەکە دەگاتە 70 ملیۆن یۆرۆ.


hamataqana
Top