بۆ چاکبونەوە لە پێکانەکەى، پلانەكەی رۆنالدۆ ئاشكرابوو
راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەدەن رۆناڵدۆ بۆندی لەگەڵ پزیشکێکی جەستەیی تایبەت ئیمزاکردوە تا لە نزیکەوە چاودێری بکات.
رۆژنامەى ئاس دوپاتیکردۆتەوە کە رۆناڵدۆ هەموو ئامانجێکی ئەوەیە کە پێش یاریی سوپەری ئەوروپا کە بریارە لە نێوان ریاڵ مەدرید و سیڤیلیە ئەنجام بدرێت بگەڕێتەوە.
بەڵام ئیدارەى ریاڵ مەدرید هیواى بەوە نیە و پێشبینی دەکات دووهەفتەى سەرەتاى خولی ئیسپانیاش لەدەست رۆناڵدۆ بچێت.
پزیشکەکانی ریاڵ مەدرید ئاشکرایانکرد کە رۆناڵدۆ دەتوانێت رابکات بەڵام هەر فشارێک بۆ سەر پێکانەکەى، دورنیە خراپتری بکات.
hamataqana
