بارسا چاوی لەسەر کۆمەلێک گۆڵکارە بە تەمەنەکانە

بارسا چاوی لەسەر کۆمەلێک گۆڵکارە بە تەمەنەکانە
بارسا چاوی لەسەر کۆمەلێک گۆڵکارە بە تەمەنەکانە
رۆژنامەی سپۆرتی کەتالۆنی ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا یانەی بارسێلۆنا دوای ئەوەی شکستی ھێنا لە مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ ھەریەک لە یاریزانان مانویل نولیتۆ و و حاتم بن عەرەفە و و لوتیانو و فیتوبۆیە ئێستا یانەکە پەنای بردۆتە بەر یاریزانێکی گۆڵکار و خاوەن ئەزموون بۆ ئەوەی بتوانن گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەن بۆ ئەوەی ببێتە یەدەگی یاریزانی ئۆرگوایی سوارێز بۆ ئەم مەبەستەش یانەی بارسا ھەریەک لە یاریزانان ماریۆ گۆمێزی گۆڵًکاری یانەی ڤیرۆنتینیای ئیتالی و یاریزانی ئەڵمانی تەمەن ٣١ ساڵ کە ئەمساڵ توانی لەگەڵ بیکشتاش ٣١گۆڵ لە خولی تورکی تۆماربکات ، بۆیە بارسا دەیەوێت تیلۆ بدات یانە ئیتالیەکە و گۆمێز بھێنێتە ریزی یانەی بلوگرانا ، جگە لەم یاریزانە بارسا دەیەوێت فیرناندۆ لۆرینتی گۆڵکاری یانەی ئیشبیلیە کە ئەمساڵ ٧گۆڵآ تۆمارکردوە لە ٣١ یاری جگە لەم یاریزانەش ئەنرێکی بیر لە ھێنانی ڤان پیرسی ھۆلەندی دەکات کە لە ریزی یانەی فەنارباخچەی تورکی یاری دەکات تەمەنی ٣٣ساڵە لە خولی تورکیش ٢٢گۆڵآ تۆمارکردووە گرێبەستەکەی تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠١٩یە ، بارسا بیر لە ھێنانی ویلفرید بۆنی تەمەن ٢٧ساڵیش دەکاتەوە کە زۆر گرنگی پێ دەدرێت لەلایەن پیپی ڕاھێنەری مان سیتی ،جگە لەم یاریزانەش ئەنریکی چاوی لەسەر تواناکانی یاریزانی یانەی ئایند ھۆڤنی ھۆلەندی دیونگی تەمەن ٢٥ ساڵە کە ئەمساڵ ٣٢ گۆڵآ بۆ تیپەکەی تۆمارکردوە لە خولی ھۆلەندی ، لەلایەکی ترەوە ئیدارەی بارسا چاویان لەسەر جوناس جونسالفسی ئەستێرەی یانەی بەنفیکای پورتوگالییە بۆئەوەی بیھێنە ریزی یانەکەی کە ئەمساڵ ٣٢گۆڵی بۆ تیپەکەی تۆمارکردوە .
کارزان کانەبی
Top