رۆدریگز ٨٥ملیۆنی رەت کردەوە
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا جیمس رۆدریگز یاریزانی ھەڵبژاردەی کۆلۆمبیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەستەواژەیەکی ٨٥ملیۆن یۆرۆی رەت کردەوە بۆ مانەوەی لە ریزی یانەی ریال مەدرید ھەرچەندە ریال بەنیازی ھێنانی ئەندی گۆمێز بوو بۆ تیپەکەی بەڵام دواجار بارسا ئەم یاریزانەی ڕازی کرد بۆ بەرژەوەندی خۆی، ھەر چەندە رۆژنامەی مارکا ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا دژایەتی زۆری یاریزانی لاو رۆدریگرز دەکرێت بەڵام ئەو مانەوەی ھەڵبژارد لە یانەی مێرەنگی ، ئەم یاریزانەش بەنیازە ئەمساڵ ببێتە یاریزانی یاکەمی تیپەکەی و متمانەی زیزۆ بەدەست بھێنێت، ھەرچەندە یانەکانی مان یونایتد و پاریس سان جێرمان ھەوڵی زۆریان دا بۆ ھێنانی ئەم یاریزانە بەڵام نەیانتوانی یانەی مێرەنگی ڕازی بکەن بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە.
کارزان کانەبی
