بۆ ئەم وەرزە زێدان پلانێكی تۆكمەی بۆ ریال مەدرید داناوە

بۆ ئەم وەرزە زێدان پلانێكی تۆكمەی بۆ ریال مەدرید داناوە
زێنەدین زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید نایەوێت مۆراتا لە یانەکە بڕوات و بۆ وەرزی نوێش پلانەکانی گۆڕیوە.

زێدان بریاریداوە وەرزی نوێ بە پلانێکی نوێ یاریی بکات بەجۆرێک چوار بەرگریکار لە دواوەو چوار یاریزان لە هێڵی ناوەراست یاریی پێدەکات و لە هێڵی هێرشبردنیش پشت بە دوو هێرشبەر دەبەستێت نەک یەک هێرشبەر.

بە پێی پلانە نوێیەکەى زێدان، تۆنی کروس لە پێکهاتەى سەرەکی دەچێتە دەرەوەو لە هێڵی ناوەراست یاریی بە مۆدریچ و کاسمیرۆ دەکرێت.

هەردوو باڵی ریاڵ مەدریدیش دەبێت بە رۆناڵدۆ و گاریس بەیل و لە هێڵی هێرشبردنیشدا یاریی بە مۆراتا و بنزیمە دەکرێت.

رۆژنامەکان ئاماژە بەوە دەدەن زیدان بیر لەوە دەکاتەوە وەرزی داهاتوو بە تەواوی یانەیەکی هێرشبەری دروستبکات و بۆ ئەوەى هیچ یانەیەک نەتوانێت روبەروی بوەستێتەوە.


hamataqana
Top