دواجار جەیمس رۆدریگێز داهاتووی خۆی لەگەڵ مێرنگی یەكلایكردەوە

دواجار جەیمس رۆدریگێز داهاتووی خۆی لەگەڵ مێرنگی یەكلایكردەوە
بەشێوەیەکی کۆتایی، جەیمس رۆدریگێز مانەوەى خۆی لە ریزەکانی ریاڵ مەدرید دوپاتکردەوەو خەونی یانەکانی مانچستەر یونایتد و پاریس سانجێرمانیشی لەگڵ نا.

رۆدرێگێزی تەمەن 25 ساڵ وەرزی رابردوو وەک یاریزانی سەرەکی پشتی پێ نەدەبەسترا ئەوەش بەهۆی ناجێگیری ئاستی بو لەگەڵ ریاڵ مەدرید.

هەر ئەمەش وایکرد بیر لە جێهێشتنی یانەکەى بکاتەوەو مانچستەر یونایتد و پاریس سانجێرمانیش ئامادەییان تیا بو بۆندی لەگەڵ ئیمزابکەن.

رۆژنامەى مارکا ئاشکرایکردوە، پاش کۆبونەوەیەکی نێوان رۆدریگێز و زیدانی راهێنەر، دواجار جەیمس بریاریداوە وەرزێکی تریش لەگەڵ ریاڵ بەردەوام بێت.

لە دوو وەرزی رابردودا جەیمس رۆدریگێز نەیتوانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات سەرەراى ئەوەى پاش مۆندیالی 2014، یانەى ریاڵ مەدرید بە بۆندێکی گرانبەها بردیە ریزەکانیەوە.


hamataqana
Top