بە وێنە ... خۆشەویستە نوێیەکەى رۆناڵۆ ببینە

بە وێنە ... خۆشەویستە نوێیەکەى رۆناڵۆ ببینە
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دورگەى ئایبازا کاتە پشوەکانی بەسەر دەبات و لەوێش کچێک لەگەڵیدا دەرکەوتوە کە رۆژنامەکان بە خۆشەویستی نوێی ناوی دەبەن.

ئەو کچە ناوی ئیاز گۆنزالێسە و تەمەنی 26 ساڵە و خەڵکی وڵاتی مەکسیکە و پێشتر گۆرانیبێژ بوەو ئێستاش نمایشکاری جلوبەرگە.

رۆژنامەکان وێنەیەکی رۆناڵدۆ و ئیازیان بڵاوکردۆتەوە کە کاتە پشوەکانی خۆیان پێکەوە بەسەر دەبەن و تەئکیدیش دەکەنەوە کە ئەم کچە زۆر لە ئیرینا شایک دەچێت کە پێشتر ماوەیەکی زۆر پێکەوە خۆشەویست بون.

ئيرينا شايك کچێکی شۆخ و شەنگی روسی بوو نزیکەى دوو ساڵ پەیوەندی خۆشەویستی هەبوو لەگەڵ رۆناڵدۆ و دواتر لەسەر چەند کێشەیەکی بچوک ، کۆتاییان بە پەیوەندییەکەیان هێنا.




















hamataqana
Top