بە فەرمی ... سبەی هۆتێلە پێنج ئەستێرەييەکەی کريستيانۆ رۆناڵدۆ دەکرێتەوە

بە فەرمی ... سبەی هۆتێلە پێنج ئەستێرەييەکەی کريستيانۆ رۆناڵدۆ دەکرێتەوە
راپۆرتە رۆژنامەوانييەکان بڵاويانکردەوە، لە دوو رۆژی داهاتوو، هۆتێلە سەرنجڕاکێش و پێنج ئەستێرەييەکەی کريستيانۆ رۆناڵدۆ لە وڵاتی پۆرتوگال دەکرێتەوە.

لەوبارەيەوە پێگەی ميرەری بەڕيتانی بڵاويکردەوە، دۆن لە ئيبيزای ئيسپانياوە دەگەڕێتەوە بۆ دورگەی مادێرا لە پۆرتوگال بەمەبەستی کردنەوەی هۆتێلەکەی کە ناوی ” پێستانا cr7 “ـە، ئاماژەشی بەوەداوە لە رۆژی هەينی بە رووی گەشتياراندا دەکرێتەوە.


هۆتێلەکەش لە کەنار دەرياکانی مادێرايە، بێجگە لەوەی چەندين تايبەتمەندی گرنگی هەيە، يەختێکی تايبەتيش لەگەڵ هۆتێلەکەدايە کە دەتوانرێت گەشتيار گەشتی پێبکات و تيايدا پشووش بدات.

ئەم هۆتێلە لە ٤٨ ژوور پێکهاتووە، هەر ژوورێکيشی نرخی تايبەت بە خۆی هەيە، لەوانە ژووری بنەڕەتی لە چەندين شتی گرنگ لەخۆدەگرێت شەوێک مانەوە بە ١٨٠ هەزار پاوەندە، ئەمە بێجگە لەوەی چەندين ژووری کەلەگەڵ کۆمپانيای سۆنی رێککەوتووە بەدانانی پلەستەيشن چوار بەشێوەی VR، کە شەوێک مانەوەی نزيکەی ٥٩٠ پاوەندی تێدەچێت.

hamataqana
Top