بە فەرمی ... سیمیۆنی لە لایەن ئەجەنتینەوە داوای لێدەكرێت كە فریای ئەڵبژاردەكە بكەوێت

بە فەرمی ... سیمیۆنی لە لایەن ئەجەنتینەوە داوای لێدەكرێت كە فریای ئەڵبژاردەكە بكەوێت
بە پێی ھەواڵێكی پێگەی ئاسی ئیسپانی حكومەت و یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین داوایەكیان ئاراستەی دیگۆ سیمیۆنی راھێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كردووە كە فریاری ھەڵبژاردەی ووڵاتەكەیان بكەوێت و ئەركی راھێنانی ھەڵبژاردەكە بگرێتە دەست.

داواكەی ئەرجەنتین بە شیوەیەكە كە سیمیۆنی بتوانێت لە راھێنەرایەتی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەردەوام بێت و لە یاریە رەسمیەكانی ئەرجەنتینیش وەك راھێنەر كار بكات بە تایبەت بۆ یاریەكانی پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیالی رووسیا، واتا سیمیۆنی لە یەك كاتدا راھێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ و ھەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش وەربگرێت، ئەوەی جێی ئاماژەیە پێشتریش یەكێتی تۆپی پێی پورتوگال ھەمان داوای ئاراستەی خۆسێ مۆرینیۆ كردبوو بەڵام یانەی ریاڵ ئامادە نەبوو رێگە بە مۆرینیۆ بدات ئەو كارە بكات و تا ئێستاش یانەی ئەتلەتیكۆ و دیگۆ سیمیۆنیش وەڵامی ئەرجەنتینیەكانیان نەداوەتەوە.


hamataqana

Top