بە فەرمی ... مێرنگی یاریزانێكی هێنایە ریزەكانی
ریال مه‌درید به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی (تۆنی سیگۆرا)ـی ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌ی راگه‌یاند كه یه‌كێكه له ئه‌ستێره لاوه‌كانی هێڵی ناوه‌ڕاست و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه له چه‌ند رۆژی داهاتوو به فه‌رمی میدیاكانی ده‌ناسێنن.
به‌پێی هه‌واڵی ئاسی ئیسپانیا، زینه‌دین زیدان ئه‌م یاریزانه‌ی بۆ تیپی دووه‌می یانه‌كه گواستۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له كاتی پێویست و پێكانی یاریزانی سوود له (سیگورا) ببینێت.
رۆژنامه‌ی ئاسی نزیك یانه مه‌دریدییه‌كه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌م یاریزانه نوێیه‌ی كه ریال مه‌درید كڕیویه‌تی پێشتر هانده‌ری بارسێلۆنا بووه.
ئاس ئاشكرای كردووه كه له كلاسیكۆی رۆژی 23ـی مارسی 2014 كه ئه‌وكات بارسا یارییه‌كه‌ی برده‌وه، سیگۆر له تویته‌ر پۆستێكی كردووه خۆشحاڵی خۆی به بردنه‌وه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌ربڕیوه و نووسیویه‌تی: شه‌وێكی خۆش بۆ بارسا، مێسی و یانه‌یه‌كی گه‌وره و نایابن.
تۆنی سیگۆرا له خەڵكی شاری لاس پاڵماسی ئیسپانیایه، پێشتر یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ماتادۆره‌كانی خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵ كردووه، له 2012 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال بێتیس كردووه.
hamataqana
