رۆبن دەگەرێتەوە بۆ پرێمەرلیگ

رۆبن دەگەرێتەوە بۆ پرێمەرلیگ
رۆبن ڤان پێرسی ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی فەنارباخچەی توركی نایەوێت لەو ووڵاتە لەیاریكردن بەردەوامبێت و ئارەزوو دەكات جارێكی دیكە بگەرێتەوە خولی نایابی ئینگلیزی.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاوی كردەوە: ڤان پێرسی لەدەرگای یانەی ستۆك سیتی دەگەرێتەوە خولی یانە نایابەكان و لە پرێمەرلیگ ئەسپی كاروانی وەرزشی خۆی تاو دەدات.

ئەو سەرچاوەیە روونیشی كردۆتەوە: ڤان پێرسی لەسەر داوای مارك هیوزی راهێنەری ستۆك سیتی دەگەرێتەوە خولی ئینگلیزی بۆ ئەوەی لەگەڵ (سایدو براینۆ)ی هێرشبەری نوێی یانەكە دوانەیەكی باش پێكبهێنن.


hamataqana
Top