سانتۆسی راهێنەر بۆندەكەی لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال نوێكردەوە
یەكێتی تۆپی پێی پورتوگال لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە : " یەكێتی تۆپی پێی پورتوگال بەشێوەیەكی فەرمی بۆندەكەی لەگەڵ (فێرناندۆ سانتۆس)ی راهێنەرە تا ساڵی (2020) نوێ كردەوە.
سانتۆس كە لەدوای یارییەكانی مۆندیالی (2014)ی بەرازیل هاتە شوێنی پاولۆ بینتۆ، توانی بۆ جاری یەكەم هەڵبژاردەی پورتوگال بكاتە پاڵەوانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا ، دوای بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی فەرەنسا لەیاری كۆتایی بە ئەنجامی (1 – 0) گۆڵ.
ئەمەو بڕیارە سبەی لە لیشبۆنەی پایتەختی پورتوگال بەشێوەیەكی فەرمی بۆندی نێوان هەردوولا واژۆ بكرێت.
hamataqana
