ئامۆژگارییەك لە لایەن زێدانەوە بۆ خیسێ

ئامۆژگارییەك لە لایەن زێدانەوە بۆ خیسێ
بە پێی ھەواڵێکی پێگەی ئاس لە یەکەم رۆژی راھێنانی یانەی ریاڵ مەدرید لە شاری مۆنتریالی کەنەدا زەینەدین زێدانی راھێنەری یانەی شاھانە ئامۆژگاری خیسێی کردووە بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوو خۆی بۆ رۆیشتن لە تیپەكە یەكلایی بكاتەوە.

زێدان بە خیسێی راگەیاندووە کە چۆن کارفاخال و مۆراتا و فاسکێز بە شیوەی خواستن ساڵێک یان ٢ ساڵ رۆشتن بەڵام بە ئاستێکی باشتر گەرانەوە تۆش ئەگەر برۆیت و ساڵێک لە خولێکی تر یاری بکەیت بە شێوەیەکی بەھێزتر دەگەرێیتەوە، ئەوەی جێی ئاماژەیە وەرزی رابردوو خیسێ ١٢٥٢ دەقیقە یاری بۆ ریاڵ کردووە واتا لە سەدا ٢٦ی یاریەکانی ریاڵ بەشداری کردووە.


ئەو سەرچاوەیە زانیویەتی: كە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی ریال مەدرید بۆ یەكلایی كردنەوەی بۆندی هەرسێ یاریزان (مۆراتا و خیسێ و بورخا مایۆرال) لەگەڵ شاندی تیپەكە چۆتە ووڵاتی كەندە و توانی بەخێرایی بۆندی مایۆرال یەكلایی بكاتەوە كە پەیوەندی بە یانەی فۆلفسبۆرگ كرد.

لەئێستادا هەردوو یانەی بوروسیا دۆرتمۆند و ئۆساسۆنا دەیانەوێت بۆند لەگەل خیسێ واژۆ بكەن و ئامادەن بۆندێكی فەرمی ئاراستەی ریال مەدرید بكەن.


hamataqana
Top