محرز لە لایەن گواردیۆلاوە داواكراوە
رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد دەستەوارەیەکی بە 34 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە جەزائیرییەکە ئامادەکردووە و دەیەوێت لەم هاوینەدا بباتە ریزەکانی.
کلاودیۆ رانیێری، بەڕێوەبەری هونەری یانەی لیستەر سیتی نایەوێت دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت، بەڵام محرز رایگەیاندووە دەیەوێت ریزەکانی لیستەر بەجێبهێڵێت و خەون بەیاریکردن لە ریزەکانی بارسێلۆنا دەبینێت، پێپ گواردیۆلاش بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە رکابەری بارسا دەکات.
ریاز محرز بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی وەرزی رابردوو لەگەڵ لیستەر سیتی پێشکەشیکرد بووەتەوە ئارمانجی یانە گەورەکان و بارسێلۆنا، ئارسیناڵ، پاریس سانجێرمان و مانچێستەر سیتیش داوای ئەو یاریزانە دەکەن.
hamataqana
