به فه‌رمى ... پاڵێوراوانى خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى ئه‌وروپا راگەیاندرا
وه‌ك پیشه‌ى هه‌میشه‌یى رۆژنامه‌نوسان یه‌كێتیه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانى سه‌ر به یویفا به‌شدار ده‌بن له هه‌ڵبژاردنى باشترین یاریزانى ئه‌وروپا له رێگه‌ى ده‌نگدانه‌وه، بریاره له (5) ئابى داهاتوو دواهه‌مین هه‌لبژاردن بۆباشترین یاریزانى ئه‌وروپا ئه‌نجام بدرێت.
كریستیانۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید نازناوى چامپیۆس لیگى به‌ده‌ست هێنا و له‌گه‌ڵ پرتوگالیش نازناوى یۆرۆ، خاوه‌ن یه‌ك نازناوى باشترین یاریزانى ئه‌وروپایه له‌ساڵى (2014) ئه‌م نازناوه‌ى بردۆته‌وه، فرانك رێبێرى فه‌رنسى له‌ساڵى (2013) بوه باشترین یاریزانى ئه‌وروپا، ئینێستا یاریزانى ئیسپانى له (2012) بوه باشترینى ئه‌وروپا.
ئه‌مه‌ى خواره‌وه لیستى ده یاریزانه كە ركابه‌رى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى نازناوى باشترین یاریزانی ئه‌وروپا:
- گاریس بێل (ریال مه‌درید و وێڵز)
- بۆفۆن (یۆفانتۆس و ئیتاڵیا)
- گریزمان (ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و فه‌ره‌نسا)
- تۆنى كروس (ریال مه‌درید و ئه‌ڵمانیا)
- میسى (به‌رشلۆنه و ئه‌رجه‌نتین)
- تۆماس مۆله‌ر (بایره‌ن میونخ و ئه‌ڵمانیا)
- مانوێل نوێر (بایره‌ن میونخ و ئه‌ڵمانیا)
- پیپى (ریال مه‌درید و پرتوگال)
- رۆناڵدۆ (ریال مه‌درید و پرتوگال)
- لویس سوارێز (به‌رشلۆنه و ئۆرگوایى)
hamataqana
