بارسێلۆنا چاودێری یاریزانێكی یانەی سانتۆس دەكات لەسەر داوای نێیمار

بارسێلۆنا چاودێری یاریزانێكی یانەی سانتۆس دەكات لەسەر داوای نێیمار
بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی ئیسپانیا، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسا لە یاری هەردوو یانەی سانتۆس و پۆنتی پریتا ئامادەبووە، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێڕی ( لۆکاس لیما)ی ئەستێرەی یانەی سانتۆس بکات.

ڕۆژنامەی (گڵۆبۆ ئیسپۆرتی) بڵاویکردووەتەوە، کە(ڕۆبەرت فیرناندێز)ی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا لەسەر داوای نێیمار لە یاری سانتۆس و پۆنتی پریتە ئامادەی یارییەکە بووە، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری (لۆکاس لیما) بکات، ڕۆژنامەکە ئاشکرای کرد کە لیما خوازیارە بۆ یانەیەکی ئەوروپی یاری بکات.

گرێبەستی لۆکاس لیما لەگەڵ یانەی سانتۆس تا وەرزی 2017 بەردەوام دەبێت، بەڵام یاریزانەکە ئامادەیە بۆ یانەیەکی ئەوروپی بە بڕە پارەیەکی باشتر لەگەڵ یانەیەکی گەورە یاری بکات.


hamataqana
Top