بارسێلۆنا چاوەرێیە مێسی بگەرێتەوە لە گەشتەكەی
ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی بارسا چاوەڕێی گۆتاییهاتنی پشووی هاوینەی لیۆنێل مێسی دەکات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە تاکو ووردەکارییەکانی تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ تاوتوێ بکرێت و بۆ ساڵی 2021 لە یانەی بارسێلۆنا بمێنێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش (جۆسێب بارتۆمیۆ) سەرۆکی یانەی بارسا بە خودی خۆی چاودێری ووردەکارییەکانی ئەو کارە دەکات.
لە ماوەی ڕابردوو لیۆنێل مێسی بەهۆی کێشەکانی خۆی و باوکی لەگەڵ دادگاکانی ئیسپانیا و شکستەکەی هەڵبژاردەی ئارژەنتینا لە کۆپا ئەمەریکا بە بارودۆخێکی دژوار تێپەربوو، بۆیە بە درێژکردنەوە و باشتر کردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا ئەگەری هەیە مێسی تۆزێک لە مەینەتییەکانی کەم ببێتەوە.
hamataqana
