بۆ چوار وەرزی تر ویلیان بۆندەكەی لەگەڵ چێڵسی نوێكردەوە
ویلیان لە 2013ـدا لە یانەی شاختاری ئۆكراینییەوە پێوەندیی بە یانەكەی رۆژئاوای لەندەنەوە كرد و بڕی بۆندەكەی نزیكەی 30 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی بوو، لەو كاتەوە بەردەوام ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بە جۆرێك ساڵی رابردوو لەلایەن هاندەرانی یانەكەوە بە باشترین یاریزانیان دەستنیشان كرا.
دوای درێژكردنەوەی بۆندەكەی، ویلیان وتی: خۆشحاڵم بەو بۆندە نوێیە، خەونم بەردەوامبوون بوو لەم یانەیە و تا چوار ساڵی تر دەمێنمەوە، بەڵێن بە هەمووان دەدەم ئەوەی لە توانامدا بێت بۆ یارمەتیدانی تیپەكە لە بردنەوەی پاڵەوانیەتییەكان، كەمتەرخەمی ناكەم.
hamataqana
