کاپێلۆ بۆ راهێنەرایەتیكردنی ئینتەر دەگەرێتەوە بۆ ئیتاڵیا

کاپێلۆ بۆ راهێنەرایەتیكردنی ئینتەر دەگەرێتەوە بۆ ئیتاڵیا
دوای واز ھێنانی لە ناکاوی رۆبێرتۆ مانسینی لە پۆستی راھێنەرایەتی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، بەرپرسانی ئەو یانەیە دەیانەوێت فابیۆ کاپێلۆ وەک راھێنەری نۆی یانەکەیان دەستنیشان بکەن.

ئەمرۆ رۆژنامەی ”لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ـی ئیتاڵیا ئاشکرای کرد، بەرپرسانی ئینتەر میلان پەیوەندییان بە فابیۆ کاپێلۆی راھێنەری پێشووی یانەکانی یوڤێنتوس و رۆما کردووە، بۆ ئەوەی وەرزی داھاتوو ئەرکی راھێنەرایەتی یانەکەیان بگرێتە دەست، بەڵام تا ئەم کاتە راھێنەری ئیتاڵی وەڵامی نێراتزۆری نەداوەتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، پێدەچێت کاپێلۆ بەم داوایە رازی ببێت، چونکە لە ماوەی رابردوو رایگەیاندبوو دەیەوێت لە ووڵاتەکەی دەست بە پیشەکەی بکاتەوە.


hamataqana
Top