دیگۆ سیمیۆنی ترسی له‌م گه‌شته‌ی بۆ توركیا هه‌یه و دەترسێت
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكردووه دیگۆ سیمیۆنی ترسی له‌م گه‌شته‌ی بۆ توركیا هه‌یه و به روونی داوای له كارگێری یانه‌كه كردووه ئه‌م یارییه و گه‌شته‌كه‌یان بۆ ئیسته‌نبۆڵ هه‌ڵوه‌شێننه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و رووداوه‌ی له رۆژانی رابردوو له توركیا روویاندا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه سیمیۆنی به‌هۆی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌وه ترسی نییه، به‌ڵكو به‌هۆی هێرشه تیرۆریسیتیه‌كه‌ی كرایه سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ترسی له‌لا دروست بووه.
بڕیاربوو گاله‌ته‌سه‌رای یارییه‌كی دۆستانه له چواره‌م یاریی ئاماده‌كاری ئاتلێتیكۆ مه‌درید ئه‌نجام بدات دوای ئه‌وه‌ی تیپه‌كه له ئوسترالیا و رۆژئاوای ئاسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
hamataqana
