بەرێوەبەری بەرشلۆنە لە بەرازیلە بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێك

بەرێوەبەری بەرشلۆنە لە بەرازیلە بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێك
رۆبێرت فێرناندێزی بەرێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشلۆنە بڕیاری گەشتكردنیدا بۆ ووڵاتی بەرازیل ئەویش بۆ گواستنەوەی دوو یاریزان.

وەك لە ناوەرۆكی هەواڵی رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی هاتووە، فێرناندێز دەیەوێت هەردوو یاریزان (لوكاس لیما و گابرێل خیسۆس) رازی بكات بۆ ئەوەی لە بەرشلۆنە یاری بكەن.

ئەم دوو ئەستێرەیە تەنها یەك هەنگاویان ماوە بۆ ئەوەی لەئەوروپا یاری بكەن چونكە خواستی زۆرێك لە یانەكانیان لەسەرە، بۆ ئەمەش بەرپرسەكەی بەرشلۆنە بەدوای هەلێك دەگەرێت و دوو یاریزانەكە بهێنێتە كامپ نو.

لەئێستادا یانەی بەرشلۆنە سێ بۆندی نوێی راگەیاندووە و ناوی هەرسێ یاریزان (ئۆمتیتی و دینیس سوارێز و لوكاس دین) خستۆتە نێو لیستی یاریزانەكانی.


hamataqana
Top