لەبارەی یەكەم دۆراندنی چێڵسی كۆنتی لێدوانێكیدا

لەبارەی یەكەم دۆراندنی چێڵسی كۆنتی لێدوانێكیدا
ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئیتاڵی و راهێنەری نوێی یانەی چێڵسی لەبارەی یەكەم دۆراندن لەیەكەم یاری خۆی لەگەڵ یانە لەندەنییەكە دەدوێت.

كۆنتی لەلێدوانێكیدا دوای دۆراندنیان بەرامبەر یانەی راپید ڤیەننا ووتی : " لەراستیدا چێڵسی خاوەنی چەندین یاریزانی بەتوانایە و دەتوانێت لەرێگای كاركردنیان دڵخۆشی بۆ هاندەرانی تیپەكە بگەرێننەوە.

ئەنتۆنیۆ ووتیشی: هەموومان دەزانین وەرزی رابردوو بۆ چێڵسی وەرزێكی كارەسات بوو ، ناكرێت ئەوەش لەیاد بكەین ، بۆیە كاری زۆرمان پێویستە بۆ ئەوەی بگەرێینەوە دۆخی ئاسایی خۆمان.

راهێنەرە نوێیەكەی چێڵسی دەڵێت: ئێمە تەنها چەند رۆژێك مەشقمان كردووە و زیاتر گرینگی بە كارەكانمان دەدەین و هەوڵدەدەین بەخێراترین شێوە لەگەڵ یەكتر بگونجێین.


hamataqana
Top