مۆرینهۆ و ئه‌نشلۆتی له‌ یه‌که‌م تاقیكردنەوەدا براوه‌بوون و کۆنتیش دۆڕا

مۆرینهۆ و ئه‌نشلۆتی له‌ یه‌که‌م تاقیكردنەوەدا براوه‌بوون و کۆنتیش دۆڕا
خۆئاماده‌کاری و یارییه‌ دۆستانه‌کانی یانه‌کان بۆ وه‌رزی نوێ ده‌ستی پیکردووه‌ و ئه‌مڕۆ چه‌ند یانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌ نوێکانیان خۆیان تاقیکرده‌وه‌.

خۆزێ مۆرینهۆ له‌ یه‌که‌م یاریدا روبه‌رووی ویگان ئه‌تله‌تیک بووه‌وه‌ و به‌ دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام یارییه‌که‌ی برده‌وه‌ ، گۆڵه‌کانیش هه‌ردوو یاریزانی لاو کین و ئه‌ندریه‌س پێرێرا تۆمارکران.
له‌ یارییه‌کی دیکه‌دا ئه‌نتۆنیۆ کۆنتی سه‌ره‌ڕای به‌شداری زۆربه‌ی ئه‌ستێره‌کانی به‌ڵام به‌ ئه‌نجامی ٢-٠ دۆڕا به‌ راپیید ڤیێنای نه‌مسایی.

کارلۆ ئه‌نشلۆتیش له‌ یه‌که‌م یاریدا سێ جار تۆڕه‌که‌ی هه‌ژێنرا. له‌گه‌ڵ ریبێری و رۆبن و گرین سێ گۆڵیان تۆمارکرد و گۆڵێکیش راپیید ڤیێنا به‌ هه‌ڵه‌ له‌ خۆیانی تۆمارکرد به‌ڵام یانه‌ی خاوه‌ن ماڵ توانیان سێ گۆڵ تۆماربکه‌ن و ئه‌نجامی کۆتایی ٣-٤ کۆتایی هات.


hamataqana
Top