ریال مەدرید درێسی دوو لە یاریزانەكانی لە فرۆشگاكان كشاندەوە

ریال مەدرید درێسی دوو لە یاریزانەكانی لە فرۆشگاكان كشاندەوە
بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لە کاتێکدا ھەفتەی رابردوو درێس و ژمارەی یاریزانانی بۆ وەرزی رابردوو نمایش کرد، کریاران لە گشت فرۆشگاکانی ئەو یانەیە دەیانتوانی درێسی یاریزانانەکان بەدەست بێنن، بەڵام ئەمرۆ درێسی خیسێ و ناچۆ ھەڵگیران.

ئەمرۆ رۆژنامەی “Marca”ـی وەرزشی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید بریاریاندا درێسی ھەردوو یاریزانی یانەکەیان خیسێ رۆدریگێز و ناچۆ لە نێو فرۆشگاکانی یانەکانیان ھەڵبگرن، بە ھۆی ئەوەی چارەنوسی ئەو دوو یاریزانە دیار نیە.

لە ماوەی رابردوو دەنگۆی بە ھێز ھەبوون ناچۆ پەیوەندی بە ریزەکانی رۆمای ئیتاڵیاوە بکات، بەڵام خیسی داوا دەکات لە ریزی شاھانەکان بەردەوام بێت و تا ئەم کاتە چارەنوسی ئەو دو ویاریزانە یەکلانەبۆتەوە.


hamataqana
Top