بالۆتێلی جێی لە لیڤەرپول نەمایە

بالۆتێلی جێی لە لیڤەرپول نەمایە
راهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی یۆرگن كلوپ چارەنوسی هێرشبەری ئیتالی ماریۆ بالۆتێلی یەكلاكردەوە دوای گەرانەوە بۆ لیڤەرپول لە یانەی میلانی ئیتاڵی كە بە شێوەی خواستن بۆ وەرزێك پەیوەندی پێوەكرد بوو.

كلوپ پەیوەندی راستەوخۆی بە بالۆتێلی كردیەو ئاگاداری كردۆتەوە كە ئەو كاروانی لەگەڵ لیڤەرپول لە مێژە كۆتای هاتووە پێویستە بۆخۆی لە یانەیەكی تر بگەرێت، سەبارەت بە بالۆتێلی راهێنەری ئەڵمانی زیاتر قسە دەكات و دەڵێ: ئەو ئەستێرەیەكی باشە و هێرشبەرێكی زیرەكە و بەهرەمەندە و هەموو كاتێك هاوكاری ئەو دەكەم بۆ ئەوەی بگەرێتەوە ئاستی خۆی .. بەڵێ ئێستا ئەو لە قۆناغێك دایە ناتوانێت كێبركێ لەگەڵ 5 یاریزانی شوێنی خۆی لە ناو رێزی یانەكەیدا بكات چونكە ئێستا لیڤەرپول لە هێلی هێرشبردندا 5 یاریزانی هەیە ئەویش (دانی ئێنگز و دیڤۆك ئۆریگی و دانیێل ستۆرێج و رۆبێرتۆ فێرمینۆ و یاریزانی نوێش سادیۆ مانی و كریستیان بێنتیكی) بۆیە دەبێت بۆ خۆی لە یانەیەكی تر بگەرێت.


hamataqana





Top