بەرێوەبەری کارەکانی دەنگۆکان رەتدەکاتەوە

بەرێوەبەری کارەکانی دەنگۆکان رەتدەکاتەوە
دوای ئەوەی چەند سەرچاوەیەک بڵاوییان کردەوە, دێمێتری پایێت یاریزانی فرانسی یانەی وێستھام یونایتدی ئینگڵتەرا رەتیکردۆتەوە ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێلێت, بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانی فرانسی ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەتکردەوە.

ئەمرۆ لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا, بەرێوەبەری کارەکانی دێمیتری پایێت سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە پایێت رەتیکردۆتەوە ریزەکانی وێستھام یونایتد جێبێلێت گوتی” نازانم ئەو ھەواڵە لە کوێوە ھاتووە, ھیچ کاتێک پایێت مانەوەی لە ریزەکانی وێستھام یەکلانەکردۆتەوە, ھەر یانەیەک ئەو یاریزانەی بوێت, ەئوا ئامادەین گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەین”.

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا بەرێوەبەری کارەکانی پایێت ئەوەی نەشاردەوە, لە ماوەی رابردوو گفتوگۆمان لەگەڵ چەند یانەیەک ھەبووە, بەڵام تا ئەو کاتەی ھەموو شتێک یەکلایی نەبێتەوە, ھیچ شتێک بڵاوناکەینەوە.



hamataqana
Top